لە ماوەی مانگێکدا ٨ کۆڵبەر بەدەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون

لە مانگی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری ئازەربایجان، ١١٨ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون و برینداربوون.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، لەماوەی مانگێکدا ٨ کۆڵبەر کوژراون، زۆربەی کوژراو  و بریندارەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ڕابردوودا، ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١١٠ کۆڵبەر برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان گەنجە و ١٤ کۆڵبەری برینداریش تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بووە.

بەپێی ئامارەکان، زۆربەی کوژراو و بریندارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.