لە مێردین شەڕ و ئاڵۆزی: ٣ کەس کوژران
لە مێردین لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ و ئاڵۆزی درووستەبێت و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەست دەدەن و ١٠ی دیکەش بریندار دەبێت.
لە مێردین لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ و ئاڵۆزی درووستەبێت و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەست دەدەن و ١٠ی دیکەش بریندار دەبێت.
لە گوندی سەلخای ناوچەی ئارتوکلوی مێردین لە نێوان دوو بنەمەڵەدا بە ناوەکانی ئەربۆگان و ئۆنجەلدا شەڕ و ئاڵۆزی درووست بوو. زانراوە لە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا کێشەی کۆمەڵایەتی و دژوومنایەتی هەیە و لە پاش دەمەقاڵێی نێوان چەند ئەندامێکییان شەڕ دروستبووە.
بەپێی زانیارییەکان چەند ئەندامێکی بنەماڵەی ئەربۆگان بە چەکەوە هێرشی سەر ماڵی ئۆجەل-یان کردووە و دەستبەجێ سێ کەسیان لێ کوشتوون و ١٠ی دیکەش بریندار بووە.
کوژرا و بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەکانی ئارتوکلو و قۆسەرە.