لە مێردین و ئامەد و دێرسیم هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا
لە مێردین و ئامەد و دێرسیم دەستبەسەرکردن و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا.
لە مێردین و ئامەد و دێرسیم دەستبەسەرکردن و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا.
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ڕحا لە هەڵکوتانەسەر ماڵان ٩ خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد دەستبەسەرکران، لە بەلژیکاش پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی. لە مێردین و ئامەد و دێرسیم دەستبەسەرکردن و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا.
لە چالاکییەکەی مێدین هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین شەرەفەدین ئاسڵان ڕایگەیاند ئەم هێرشە ئامادەکارییە بۆ هێرشەکان بۆ سەر باشووری کوردستان، بەڵام هەرگیز چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ نابێت و قەڵەمەکەی ئاپێ موسا ناکەوێت، گوتی: "ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەین و دەڵیین چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ نەبووە و بێدەنگ نابێت".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتکرایەوە ئەم هێرشە نیشانەی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی مەزن و فراوانتر دژی گەلی کورد، هەروەها ڕاگەیاندرا بەداخەوە بەلژیکا مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی چاپەمەنی کردۆتە قوربانی دانوستان لەگەڵ تورکیا، داواکرا هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد ڕابگیرێت.
لە ئامەد بە بەشداری زۆرێک لە لایەن و ڕێکخراوەکان ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، پانکارتی "چاپەمەنی ئازد بێدەنگ ناکرێت، سیاسەتی شەڕ ڕەوایەتی وەرناگرێت" هەڵگیرا و درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" بەرزکرایەوە.
ڕێکخستنی دەم پارتی دێرسیم لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ڕاگەیاندرا جێگەی شەرمە بەلژیکا بەلژیکا مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی چاپەمەنی کردۆتە قوربانی دانوستان لەگەڵ تورکیا، وڵاتانی ئەوروپا دیسانەوە بەهاکانیان کردە قوربانی بەژەوەندییەکانیان، گوترا: "هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزار دەکەین و دەڵێین، چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت".