لە مێرسین ١١ کەس دەستگیر کران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک، لە شاری مێرسین ھەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لانیکەم ١١ کەسیان دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک، لە شاری مێرسین ھەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لانیکەم ١١ کەسیان دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک، لە شاری مێرسین ھەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەو ھەڵکوتانەش لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری مێرسین ئەنجام دراوە.
پۆلیس، بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا "پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخستن' و ئامادەکاریان بۆ چالاکییەکان کردووە، ١١ کەسیان دەستگیرکردوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوی دوو کەس لەو کەسانەی دەستگیر کراون بریتین لە "شیار ئۆگوز" و "محەمەد توتماز".
ھەر بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری مێرسین گواستراونەتەوە.
ژ.ن