لە مێرسین دوو کەس خرانە زیندانەوە
لە مێرسین یۆڵداش ئابا و سەدات ئابا کە ٥ ڕۆژە دەستبەسەرن، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" خرانە زیندان.
لە مێرسین یۆڵداش ئابا و سەدات ئابا کە ٥ ڕۆژە دەستبەسەرن، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" خرانە زیندان.
پۆلیسی تورک ئێوارەی ٢٩ ی نیسان لە گەڕەکی شەوکەت سۆمەری ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی یۆڵداش ئابا و سەدات ئابای مامی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" دەستبەسەری کردن.
پاش ئەوەی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەکۆتا هات، مام و برازاکە ڕەوانەی دادگای مێرسین کران. داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستنی تیرۆریستی" ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی مێرسینی کردن. دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی" مام و براکەی ڕەوانەی زیندان کرد.
ئەمڕۆش جەندرمەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە بۆ ڕێکخستنی تیرۆریستی" شەش کەسیان دەستبەسەر کرد.