لە ناوچەى ئێڤریی پاریس ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' رێکخرا

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕێپێوانێکیان لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێکخست و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپا، ڕێپێوانێک لە ناوچەی ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێکخرا و تێیدا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم بینای ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" تا وێستگەی ئیڤری بەردەوام بوو. لەوێ راگەیاندراوێک بە ناوی بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپا خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گۆشەگیریی توندی حکومەتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە - مەهەپە لەسەر گەلان قبوڵ ناکەن و راشیانگەیاند: "هەتا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهێنرێت، هەمیشە هەموو شوێنێک و هەموو گۆڕەپانێک دەکەینە مەیدانی خەبات و بەرخودان".

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت