لە نسێبین ٧ کەس دەستگیرکران
دوێنێ لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە نسێبین، کەسێک گیانی لەدەستدا، پاش ئەم ڕووداوەش ٧ کەس دەستگیرکران.
دوێنێ لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە نسێبین، کەسێک گیانی لەدەستدا، پاش ئەم ڕووداوەش ٧ کەس دەستگیرکران.
دوێنێ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵێک لە شەقامی سارکاری لە شارۆچکەی نسێبینی سەر مێردین، بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، کەسێکی تریش بە برینداری دەستگیرکرا.
پاش ڕووداوەکە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا، بێجگە لە بەدیعە ئەدگوزەل، لە هەمان ماڵدا جەلال ئۆگوز و هاوژینەکەی ئەدیبە ئۆگوز، کوڕەکەی جیهان ئۆگوز، کچەکەی حەلیمە ئۆگوز دەستگیرکران، هەروەها کەسێکی نەناسراو و هاوسەرۆکی دەبەپە لە نسێبین ڕەمزیە بەیهان دەستگیرکران. پۆلیس ئەم کەسانەیان ڕاپێچکرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە.