لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لە نانت چالاکی ئەنجامدرا
کچە کورد ژینا ئەمینی ساڵێک پێش ئێستە لە تاران کوژرا، لە شاری نانت ی فەرەنسا، بە بەشداری چەند رێکخراوێک یادکرایەوە.
کچە کورد ژینا ئەمینی ساڵێک پێش ئێستە لە تاران کوژرا، لە شاری نانت ی فەرەنسا، بە بەشداری چەند رێکخراوێک یادکرایەوە.
ڕێکخراوەکانی کورد و ئێرانی، ڕێکخراوی چەپی فەرەنسی (NPA) و (Lutte Ouvriere)، بۆ یادکردنەوەی یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی کۆبوونەوە و سڵاویان لە بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. لەو بۆنەیەدا، ئەو نامەیەی بۆ ژینا ئەمینی نووسراوە خوێندرایەوە و وێنەکانی ژینا ئەمینی کە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەو هۆیەی قژی دانەپۆشیبوو، لەلایەن پۆلیسی تارانەوە کوژرا، بەرزکرایەوە.
بە ناوی ناوەندی چاندی کوردی ئەنگین سەنجار لە نانت، چالاکوانێک قسەی کرد و گوتی: "ئێمە بۆ یادکردنەوەی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی لە ئێرانەوە کوژرا، تا ببینە دەنگی ژنە کوژراوەکان لێرە کۆبووینەتەوە".
چالاکوانەکە ڕایگەیاند، سیستەمی ئێران لەڕێگەی بێدەنگکردنی ژنانەوە، درێژە بە کوشتنی ژنان دەدات، گوتی: "وا دەزانن، دەتوانن بەم جۆرە بمانترسێنن، بەڵام گەلانی ئێران و تەواوی کوردستانیان دژی ستەمی زایەندپەرستی سەرهەڵدانیان کرد و ڕۆژانە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. چالاکییەکە لە سەرانسەری جیهان بڵاوبووەوە".
ئاماژەی بەوە کرد، کوردەکان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان ئافراند، هەرگیز ملکەچ نەبوون و هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبن.
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.