لە شاری بێڵ دژی گۆشەگیری سەکۆیەک دانرا

لە شاری بێڵی سویسری، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی سەکۆیەک دانرا.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی ژنانی شۆڕشگێڕ، لە شاری بێڵی سویسرا دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوە.

هەروەها تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی ژنانی شۆڕشگێڕ، چەند نامیلکەیەکیان بڵاوکردەوە بۆ ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ٢٢ ی تەمموز لە لۆزان.