لە شاری برێستی فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران چالاکی رێکخرا
لە شاری برێستی فەرەنسا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەل ئەنجامدرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
لە شاری برێستی فەرەنسا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەل ئەنجامدرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٦ی ئەیلولەوە گەل لە دژی دەوڵەتی ئێران لە بەرخۆداندان. بۆ پشتیوانی لەو بەرخودانە و لە شاری برێستی فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران لە شاری برێستی فەرەنسا چالاکییەک چالاکی رێکخرا.
رێکخراوە مەدەنییەکان و چەپەکان و کوردستانیان و ئێرانییەکان لە شاری برێست ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی ڕوێ دێ سیام چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکییەکە بە رێزگرتن لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستیپێکرد.
چالاکوانان لە چالاکیەکەیاندا "درەختی هاوسۆزی"یان چاند، کە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان.
لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەیلا ئاگری، ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەری پەکەکە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس تیرۆرکرا، لەیلا شایلەمەز نوێنەری کەنەکە پاریس و ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد و ئەوانەی دەوڵەتی ئێرانی کوشتونی، بەرزکارنەوە و مۆمیان بۆ داگیرسێنرا.
لە وتارەکاندا باس لە دۆخی ئێستای ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوشاری دەوڵەت کرا و داوای بەرزکردنەوەی دەنگ و پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد.
چالاکوانان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان بەرزکردەوە. پەیامی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکوانانی ئێران و ڕۆژهەڵات زیاتر لە جاران دەچنە مەیدانەکان و چالاکی ئەنجام دەدەن.
چالاکییەکە بە سرودەکانی بەرخۆدان و وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت