لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا قەدەغەى سەر پەکەکە ئیدانە کرا
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بە بۆنەى ٢٧هەمین ساڵیادی قەدەغەى سەر پەکەکە رێپێوانێک رێکخرا و لەو رێپێوانەدا قەدەغەى سەر پەکەکە ئیدانە کرا و داوای هەڵگرتنی قەدەغەى سەر پەکەکە کرا.
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بە بۆنەى ٢٧هەمین ساڵیادی قەدەغەى سەر پەکەکە رێپێوانێک رێکخرا و لەو رێپێوانەدا قەدەغەى سەر پەکەکە ئیدانە کرا و داوای هەڵگرتنی قەدەغەى سەر پەکەکە کرا.
رێپێوانەکە ئێوارەی دوێنێ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا لە بەردەم وێستگەى ترەنی ناوەندی دوای خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و لە کیسیلبرینگ بە رێکخستنی میتینگێک کۆتایی پێهات.
سەدان کوردستانی و ئەندامانی رێکخراوە دژە فاشیستەکان بەشداریییان لە چالاکییەکەدا کردبوو.
بە ناوی چالاکوانانەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو، دەیانەوێت قەدەغەى سەر پەکەکە نەمێنێت، کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەوڵەتی ئەڵمانیا قەدەغەکاریی بەسەر پەکەکەدا سەپاندووە.
هەروەها لەو چالاکییەکەدا داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.
ژ.ت