لە شاری دەنهاگی هۆڵەندا یادی زیلان کرایەوە
کوردستانیان لە شاری دەنهاگی هۆڵەندا یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە.
کوردستانیان لە شاری دەنهاگی هۆڵەندا یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە.
ئەمڕۆ لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە شاری دەنهاگی هۆڵەندا کوردستانیان بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) مەراسیمێکیان ئەنجامدا.
لە مەراسیمەکەدا دوای خولێک رێزگرتن شیعری شەڕڤانێکی یەژاستار لەسەر ژیانی زەینەب کناجی خوێندرایەوە.
هەروەها زەینەب زەلال چالاکوانی تەڤگەری ژنانی کورد لەبارەی رۆڵی ژنانی کورد لە پێشخستن و گۆڕینی مێژووی تەڤگەری ئازادی و کوردستان قسەی کرد.
دوای قسەکردنەکان هونەرمەندان بە گۆرانیەکانیان بەردەوامیان بە مەراسیمەکەدا و مەراسیمەکە بە گۆرانی و موزیک کۆتایی هات.
ف.ق