لە شاری گیسنی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکان ئیدانە کران
تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بە پشتیوانیی ناتۆ ئەنجامیان دا، لە شاری گیسنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.
تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بە پشتیوانیی ناتۆ ئەنجامیان دا، لە شاری گیسنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.
هێرشی پاکتاوکردن، قڕکردن و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان لە شاری گیسنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی خۆپیشاندانێک ئیدانە کرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو و دەیان کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەی پەیوەست بە هێرشی داگیرکارییەکان خوێندرایەوە. چالاکییەکە بە وتە و لێدوانی کەسایەتییەکان و لایەنەکان بەردەوام بوو و ڕایانگەیاند: "دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی ناتۆ هەموو جۆرە تاوانێکی جەنگی لە کوردستان ئەنجام دەدات. ئەم تاوانانە بە بەرچاوی دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن. بێدەنگیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بوێرییەکی زۆر بە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەدا. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و هەمیشە لە مەیدانەکاندا دەبین".
چالاکیەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی پێهات.
ژ.ت