لە شاری سیدنی دژی لۆزان ڕێپێوان کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا ڕێپێوانێکیان دژی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدا.

لە گۆڕەپانی شارەوانی لە شاری سیدنی، ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستان ڕێپێوانێکی ڕێکخست، تێیدا کوردەکان و دۆستە ئوسترالییەکانیان، پەرلەمانتاری پارتی سەوز لە نیو ساوس وێڵز، جەیمی پارکەر، سیناتۆر لی ڕیانۆن، بیل کروز، وتەبێژی کۆمەڵەی هاوپشتی ڕۆژئاوا لە سیدنی، پیتەر بۆیڵ، ڕۆژنامەوان و نوسەری کورد، مەنسوڕ ڕەزاکی بەشداربوون.

بەشداربووان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای کەجەکە و یەپەگە و یەپەژە و پەژاکیان بەرزکردەوە.

ئامادەبووان بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەگوتەوە. پاش ڕێپێوانەکە، بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە وتەیەک پێشکەشکرا. ئاماژەکرا بە زیهنیەتی بکوژی پەیماننامەی لۆزان و بەرخۆدانی گەلی کورد دژی ئەم پەیماننامەیە. تیشک خرایە سەر ئەوەی، ژن و مناڵ و پیر و یەپەژە و یەپەگە و گەریلا و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی پەیماننامەی لۆزان بەرخۆدان دەکەن.

وتاربێژەکان دووپاتیان کردەوە، بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەن پەکەکە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە و گوتیان "پەکەکە داعشی لەناوبرد".

پاش وتەکان، هونەرمەندانی چاند و هونەری خانامیر سروودی "herne pêş" یان چڕی.