لە سویسرا چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو

لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی وی، لە شاری لۆزان و سانت گالن لە سویسرا چالاکی بەڕێوەچوو.

لە شاری لۆزانی سویسرا بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، چالاکی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لەبەر وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کۆبوونەوە و چەندین جار درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە.

ڕاگەیاندراوێک لەسەر گۆشەگیری بە زمانی فەرەنسی خوێنرایەوە. پاشان ئەندامی تەجەشە خەیری ئامەد گوتی: "بانگەواز لە گەنجانی کورد دەکەین یەکبگرن دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٩ مانگە بەردەوامە".

خەیری ئامەد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەک لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، لە ١٢ ی ئاب لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی سانت لۆرانت لە لۆزان.

کوردستانیان لە شاری سانت گالن لە سویسرا، بە پێشەنگایەتی تەجەشە بە هەمان ئامانج کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتیان: "گەنجان بەرپرسن لە شکاندنی سیستەمی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".