لە ڤییەنا گەنجان لە پێناو ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد

لە ڤییەنا گەنجانی کورد پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکی گەنجان لە ستراسبورگ دەربڕی و لەپێناو ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ماریاهیڵفێستراس کە قەرەباڵغترین شەقامی پایتەختی نەمسایە چالاکییان ئەنجامدا.

بەشداربووانی رێپێوانەکە پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکی ئەو گەنجە کوردانە دەربڕی کە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لەبەردەم سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامیاندا و تا نیوباوگاس رێپێوانیان کرد.

گەنجان باسیان لە ئامانجی چالاکییەکەیان کرد و وتیان: "٢٩ مانگە هیچ زانیاری و هەواڵێک لە رێبەر ئاپۆ نییە. وەک گەنجانی کورد ئێمە ئەوە قەبوڵ ناکەین. ئەرکی گەنجان ئەوەیە کە رێبەرایەتی ئازاد بکەن، خاوەنداری لە شەهیدان و خاکی کوردستان بکەن".

چالاکییەکەی گەنجان بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان".

هـ . ب