لە یادی سەید ڕزا و هاوڕێکانیدا ٤٠ نەمام نێژرا

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیم کە لە ٤ی گوڵانی ١٩٣٧ دەستیپێکرد، بەرنامەی یادکردنەوە ئەنجمامدرا و ٤٠ نەمام نێژرا.

لە ٤ی گوڵانی ١٩٣٧دا کۆمەڵکوژی دێرسیم ئەنجامدرا. بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی کۆمەڵکوژییەکەوە، لە دێرسیم بەرنامەی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت. لە لایەن پێشەنگانی بەرخۆدانەوە لە دژی کۆمەڵکوژی سەید ڕزا و هاوڕێکانی لە گوندی ئاخداتی پولور یادکرانەوە. بۆ یادکردنەوەی سەید رزا و هاوڕێکانی ٤٠ نەمام نێژران. لە بەرنامەی یادکردنەوەکەدا کۆمەڵەی عەلەوییانی دیموکراتیک (داد)، دەم پارتی، شارەوانی دێرسیم، کۆمەڵەی چاندی پیر سوڵتان ئەبداڵ (پساکد) و خزمانی سەید ڕزا بەشداری مەراسیمەکەبوون.

دوایی خولەكێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان، لە لایەن بەشداربووانی یادکردنەوەکەوە ٤٠ نەمام نێژرا و بەشداربووان ئاماژەیان بەوەدا هەموو کاتێک بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی کۆمەڵکوژی دێرسیم دکەینەوە، لەدژی ئەم کۆمەڵکوژییان پێویستمان بە بەرخۆدانێکی ڕێکخستنکراوە. ئێمە لێپرسینەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانە دەکەینەوە.

بڕیارە سبەی لە ناوەندی شارد مەراسیمی یادکردنەوەی ٤ی گوڵان ئەنجام بدرێت.