لە ئانڤێرس گۆشەگیری شەرمەزارکرا

گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئانڤێرس شەرمەزارکرا.

لەشاری ئانڤێرسی بەلجیکا لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا. رێپێوانەکە بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد و بە وتنەوەی دروشم لە گۆڕەپانی سینت ژانسپلیەن تا رۆسڤێڵتپلاتس بەردەوام بوو.

جەماوەرەکە سەرباری سەرما و سۆڵەش رێپێوانیان کرد و بێ پسانەوە دروشمەکانی وەک "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ"، "ئازادی بۆ کوردستان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی گەریلا" و "ژن ژیان ئازادی"یان دەوتەوە.

رێپێوانەکە ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە دابەش کران. چالاکی بە بانگەواز بۆ بەشداری لەو رێپێوانەی رۆژی چوارشەممە ١٤ی کانونی یەکەم بە پێشەنگایەتی تەکۆژن لە بروکسەل بەڕێوەدەچێت، کۆتایی هات.

هـ . ب