لە ئەدەنە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" کە لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە ئەنجامدرا، تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و داواکرا کۆتایی بە کارە نادیموکراتیکەکان بهێنرێت.
لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" کە لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە ئەنجامدرا، تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و داواکرا کۆتایی بە کارە نادیموکراتیکەکان بهێنرێت.
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" کە خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامی دەدەن، لە ئەدەنە بەردەوام بوو.
پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون، لەبەردەم زیندانی کورکچولەر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکی دەدەن، تیشکی خستەسەر ڕەوشی مەترسیداری زیندانەکان و ڕەفتارە نادیموکراتیکەکان بەرامبەر زیندانیان، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "بەگوێرەی یاسا کەسی زیندانیکراو سزاکەی هەرچییەک بێت، مافی هەیە کە هەفتەی جارێک چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت، هەر کات بخوازێت چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت. بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ڕێگری لەمە دەکەن و یاساکانیان پێشێل دەکەن، دیسانەوە بانگەواز لە حکومەت دەکەین، دەست لەم ڕەفتارە نادیموکراتیکانە هەڵبگرن".
پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.