لە ئێلح ١٩٥کەس دەستبەسەر کران و ٢٥ کەسی دیکەش بەندکران

١٩٥ کەس کە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار دەکرد دەستبەسەر کران. ٢٥ کەس لەوانە بەندکران و ٥ کەسیشیان بە بەندکران لە ماڵەکانیان سزا دران.

قڕکردنی سیاسی

شارەوانی ئێلح لە لایەن ئاکەپە- مەهەپەوە بە سەپاندنی قەیوم دەستی بەسەردا گیراوە و لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دەستەبەسەرداگرتندا بە گشتی ١٩٥کەس دەستبەسەر کران.

لەو ١٩٥ کەسە کە دەستبەسەر کران ٢٥ کەسیان بەندکران و پێنج کەسیشیان لە ماڵەکانی خۆیاندا بەند کران و ئەوانی دیکە ئازاد کران.