لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا شۆڕشی ١٩ی تەمووز پیڕۆز کرا

لە هەر دوو شاری بەرلینی ئەڵمانیا و مارسیلیای فەڕەنسا، ١١یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی پیرۆز کرا و تێیدا ڕاگه‌یه‌ندرا، شۆڕش به‌ فه‌لسه‌فه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی هیوا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.

له‌شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، به‌ ئه‌نجامدانی ڕێپێوانێك و له‌ شاری مارسیلیای فه‌ڕه‌نساش به‌ سه‌كۆ و پێشانگایه‌كی وێنه‌، ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز كرا.

به‌رلین

له‌ شاری به‌رلین، گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆنالیست له‌ گۆڕه‌پانی ئۆرانه‌نپلاتز كۆبوونه‌وه‌ و ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان پیرۆز كرد و به‌ هۆی بێده‌نگی ڕایگشتی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆنالیست به‌ وتی دروشمی "ڕۆژئاوا هیوایه‌"، ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا و زۆریه‌ك له‌ هاوڵاتیانی كوردیش پاڵپشتیان لێكردن.

له‌ وتاره‌كانی ڕێپێوانه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا: شۆڕشی ڕۆژئاوا به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان، كاریگه‌رییه‌كی رێنیسانس ئاسای له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكرد. ژنانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ژنی ئازاد، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد، به‌ پێداگرییه‌كی زۆره‌وه‌ پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشیان كرد. شۆڕشی ڕۆژئاوا كه‌ تێیدا فه‌لسه‌فه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ كردار كراوه‌، له‌ ١١یه‌مین ساڵیادیدا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی هیوا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی".

ڕێپێوانه‌كه‌ به‌ وتنی دروشمه‌كانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی به‌رخۆدانی رۆژئاوا" و دوای گێڕانی ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ، كۆتایی هات.

مارسیلیا 

      

له‌ شاری مارسیلیا، ساڵیادی شوڕشی ١٩ی ته‌مووز به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئارین میركان و ته‌جه‌شه‌ له‌ گۆڕه‌پانی لاپلان به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌ پیرۆز كرا، هاوكات سكۆیه‌كیش به‌ لافیته‌ی یه‌په‌گه‌/یه‌په‌ژه‌، وێنه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و لافیته‌ی "ده‌بێت كایه‌یی ئاسمانی ڕۆژئاوا به‌ڕوووی فرۆكه‌كان دابخرێت" ڕازێندرایه‌وه‌.

چالاكییه‌كه‌ به‌ خوڵه‌كێك ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی شۆڕش ده‌ستیپێكرد و هونه‌رمه‌ندانی ته‌ڤ-چاند به‌شداریان تێدا كرد و به‌ناوی ته‌جه‌شه‌ و ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئارین میركان وتار پێشكه‌ش كرا.

لە چالاكییه‌كه‌دا داوا له‌ هەموو لایەک کرا، بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری ٢٢ی تەمووز بكه‌ن، کە به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵی پەیمانی لۆزان بەڕێوەدەچێت. هەروەها ده‌ستنیشان كرا، کە پاسەکانی تایبه‌ت به‌ ڕێپێوانەکە ڕۆژی ٢١ی ته‌مووز، کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیكی کوردی مارسیلیا بەڕێده‌کەون.

ژ.ن