لە ئۆربرۆ شەوی پشتگیری لە ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو
لە شاری ئۆربرۆ بۆ پشتگیری لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە دژی هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن، شەوی پشتگیری بەڕێوەچوو.
لە شاری ئۆربرۆ بۆ پشتگیری لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە دژی هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن، شەوی پشتگیری بەڕێوەچوو.
لە شاری ئۆربرۆی سوید، بۆ پشتگیری لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە دژی هێرشی داگیرکاری و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن شەوی پشتگیری بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی مەجلیسی گەلی کورد لە ئۆربرۆ حەیدەر عەفرین قسەی کرد و وتی: "پێویستە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە ڕەنج و بەرخۆدانێکی مەزن لەسەر هێلی ژنان دروست کراوە، وەک چاوی خۆمان بیپارێزین و خاوەندارێتی لێ بکەین".
لەچالاکییەکەدا کۆمەڵێک هونەرمەند بەشدار بوون. لە تەواوی چالاکییەکەدا دروشمی "بژی یەپەژە" و "بژی یەپەگە" بەرزکرایەوە.
شەوی پشتگیری بە جۆش و خرۆشەوە بە کۆتایی هات.