لە ئەسەنیۆرت سێ کەس زیندانی کران

لە ناوچەی ئەسەنیۆرتی ئیستەنبوڵ سێ کە سکە لە ١٧ی ئەیلولدا دەستگیرکرابوون، بڕیاری زیندانی کردنیان بۆدەرچوو.

لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ پۆلیسی تورک بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتابووە سەر چەندین ماڵ و هاووڵاتیان بە ناوەکانی عەبدوڵا گورکان، مەروان یڵماز و سولەیمان مینتاش دەستگیرکرابوون. دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ برانە بەردەم دادگای چاغڵایان.

دادگا بە شێوەی هەڕەمەکی و سیستماتیک بە پاساوی "ئەندامی رێکخراون" و " پڕۆپاگەندەی رێکخراویان کردووە" بڕیاریدا بە زیندانیکردنیان. هەرسێ هاوڵاتیەکە گواسترانەوە بۆ زیندانی مەتریس.

هـ. ب