لە ئەوروپا تووڕەیی دژی کۆمەڵکوژی پاریس گەورە دەبێت
کوردستانیان لە ئەوروپا لەدژی کۆمەڵکوژی پاریس رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
کوردستانیان لە ئەوروپا لەدژی کۆمەڵکوژی پاریس رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
لە هێرشی دوێنێ سەر ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایادا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسادا، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) یەکێک لە پێشەنگەکانی تەڤگەری ژنانی کورد، میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) ئەندامی بزوتنەوەی کەلتوری و عەبدولرەحمان کزل شەهید بوون. بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکە، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
ستۆکهۆڵم
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس، کوردستانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و دروشمی 'بکوژ ئەردۆغانە، دەست لە رژاندنی خوێنی کورد هەڵگرە ، داعش' وتەوە. کوردستانیان وێنەی سێ شەهیدەکەی پاریس، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکەیان بەرز کردەوە. چالاکوانان باسی ئەوەیان کرد کە تاوەکو کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، دەست لە چالاکیەکان هەڵناگرن.
ئەسینا
ل ئەسینا بە پێشەنگایەتی گەنجان، لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی و کۆمەڵکوژی پاریس رێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە ئەسینای پایتەختی یونان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و دۆستەکانیان، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆمەڵکوژی پاریس، رێپێوان ئەنجامدرا.
رێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەسینا دەستی پێکرد و تاوەکو شەقامی پاتیشن بەردەوام بوو. دواتر رێپێوانەکە بەرەو ناوەندی کەلتوری کوردی یونان بەردەوام بوو. گەنجانی تەجەشە رایانگەیاند کە تاوەکو کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، لە گۆڕەپانەکان دەبن. لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ؛ بژی بەرخۆدانی پاریس' ، ' شەهید نامرن' و ' تۆڵەکردنەوە' وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ رێپێوانی ٢٥ی کانونی یەکەم رۆژی یەکشەممە لە لاڤریۆ کرا.
زوریخ
لە شاری زوریخی سوید بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک رێپێوان ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانینا لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگوی کوردی زوریخ و ئەنجومەنی ژنانی بەرلین کۆبونەوە. وێنەی شەهیدانی پاریس و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە.
بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکە چالاکی رێزگرتن ئەنجامدرا. لەسەر ناوی دیوانی هاوسەرۆکایەتی دەستەی کوردی دیموکرات، ئەمروللا بینگول قسەی کرد و رایگەیاند، ئەم کۆمەڵکوژیە بەردەوامی ئەو کۆمەڵکوژیەیە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدرا سێ پێشەنگی ژنانی کورد شەهیدکران."
هانۆڤەر
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆبونەوە و لەدژی کۆمەڵکوژی پاریس رێپێوانیان ئەنجامدا.
بێوەستان لە چالاکیەکەدا دروشمی ' تۆڵە، پەکەکە، شەهید نامرن، بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
چالاکوانان گوێیان نەدایە باران و سەرما و تاوەکو ئێوارە چالاکیان ئەنجامدا.
بۆردوخ
لە شاری بوردیخی فەڕەنسا کۆمەڵکوژیەکە شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە گۆڕەپانی پلاس دا لا بۆرسی کۆبونەوە و کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و یادی شەهیدانیان کردەوە.
ئینسبروک
کوردستانیان ودۆستەکانیان لە هەرێمی تیرۆلی نەمسا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس کۆبونەوە.
کوردستانیان ودۆستەکانیان لەبەردەم پەیکەری ئاناسائول لە شاری ئیسنبروک کۆبونەوە و رایانگەیاند کە کۆمەڵکوژی پاریس بەو قسەیەی کە دەڵێن هێرشێکی نەکادپەرستیە کۆتایی نایەت، پێویستە وەک بەردەوامی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ ببینرێت و پێویستە دەوڵەتی فەڕەنسا بە زوترین کات کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا بکات.
جەماوەر بێوەستان دروشمی ؛ شەهید نامرن، بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی' وتەوە.
گرینۆبل
لە شاری گرەنۆنلی فەڕەنسا، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ڤیدکتۆر هۆگۆ کۆبونەوە و کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد.
دواتر، دروشمی ' شەهید نامرن، بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی' وتەوە.
ف.ق