لە ئیستەنبول پاکتاوکردنی سیاسی؛ ٢٢ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی لە ئیستەنبول ئەکرەم باران سەرۆکی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی و محەمەد ناس ئەندامی کۆنگرەى ئیسلامی دیموکراتیک و ٢٠ کەسی تر دەستگیرکران.

داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستەنبول لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکیدا فەرمانی بۆ پۆلیس دەرکرد و پۆلیس ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچەى و چەندین ماڵی هاووڵاتییان. پۆلیس لە ماڵەکاندا دەستیان بە پشکنین کرد و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییان دەستگیرکرد.

ئەکرەم باران سەرۆکی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیا – دەر / DÎAY-DER) و محەمەد ناس ئەندانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (کید / KÎD) و بە گشتی ٢٢ کەسیان دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان مامۆستای ئایینی ئەکرەم باران براوە بۆ بنکەى سەربازیی جەندرمەی ماسلاکا لە ئیستەنبول.

ژ.ت