لەبەردەم باڵەخانەی سی دی یۆ چالاکی دژی چەکی کیمیایی ئەنجامدرا

دەستپێشخەری دژی چەکی کیمیایی بۆ شەرمەزارکردنی بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکان لەمەرامبەر چەکی کیمیایی، لەبەردەم باڵەخانەی پارتی سی دی یۆی هاوبەشی حکومەتی ئەڵمانیا، چالاکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری دژی چەکی کیمیایی کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کار دەکات، لەبەردەم باڵەخانەی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان (سی دی یۆ)ی هاوبەشی حکومەتی ئەڵمانیا، چالاکی ئەنجامدا. دەستپێشخەریەکە پانکارتی بەرز کردەوە و بێدەنگی بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد.

دەستپێشخەریەکە، رێکخراوی نێودەوڵەتی دژی چەکی کیمیایی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆی بەهۆی بێدەنگیان لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو. دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، تاوەکو بیدەنگی هەبێت، چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت.

ف.ق