بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشە کیمیاییەکان و پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کوردستانیان و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی فەڕەنسا لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لەلایەن گروپی پشتگیری سەرهەڵدان و جەدەکە – فەوە رێکخرا. لە چالاکیەکەد ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پانکارتی ' لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، کوردستان بپارێزە؛ بەرزکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا کە بە رێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و داوا لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا و بە تایبەتی حکومەتی فەڕەنسا کرا کە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگ نەمێنن، بە زوترین کات بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هێرشی دژی کوردستان بە واتای هێرشکردنە سەر ژن، سروشت و مرۆڤایەتی دێت، بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لەدژی هێرشەکانکرا.
چالاکیەکە بە دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' ، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' و ' چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان' کۆتایی هات.
ف.ق