'لەدژی گۆشەگیری ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی نیە'

هاوسەرۆکی ELDH ئورۆکۆ ئایرتزا وتی: " نەبوونی میکانیزمی جێبەجێکردن و ئیرادەیەکی سیاسی بۆ جێبەجێەکردنی ئەو میکانیزمانە بوونی نیە."

هاوسەرۆکی  ELDH ئورۆکۆ ئایرتزا ئاماژەی بەوەدا بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێساکانی نیلسۆن ماندێلا پێشلکرا و باسی لەوەکرد هەڵوێستی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی وەک سی پی تی وەک پێویست نیە.

لەسەر ئاستی گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لە ١٦ی ئەیلول زیاتر لە ٥٠٠ پارێزەر و دامەزراوەی یاسایی دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی نامەیەکییان ئاڕاستەی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و داوای بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیرکراوی ئیمراڵییان کرد. لەو بارەیەوە ئورۆکۆ ئایرتزا هاوسەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی ئەوروپا بۆ دیموکراسی و مافە جیهانییەکانی مرۆڤ (ELDH) وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە.

وەک یاساناسێک مامەڵەکانی بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان چۆن شرۆڤە دەکەی؟

بارودۆخی دیلگرتنی بەڕێز ئۆجالان بە ئاشکرا پێشێلکردنی ستاندارەکانی پەیمانە نێونەوەییەکانی مافی مرۆڤە. لە ماوەی ١٣ ساڵدا پارێزەران تەنها توانیویانە ٥ جار چاوپێکەوتن بکەن، بەڕاستی ئەمە جێگەی راوەستەلەسەرکردنە. ڕێساکانی نیلسۆن ماندێلای نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی نێوان زیندانی و نوێنەرەکانیان دیاری دەکات مامەڵەکردنی دادپەروەرانە و پێکهێنانی پاراستنی گیراوان بنەمای ئەو ڕێسایانەیە. ئەمەش لە کاتێکدایە گۆشەگیری ڕەها ماوەی ٤٣ مانگە بەردەوامە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش نیە بۆ ئەوەی بزانرێت دۆخی باشە. هەموو ئەمانە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان بەمانای پێشلکردن و مامەڵەی ئەشکەنجەی سەختی دژە-مرۆڤانە دێت. کاتێک دۆخی زیندانیەکی وەک بەڕێز ئۆجالان و مامەڵەی تورکیا لەبەرچاودەگرین، بە هەموو شێوەیەک بە مانای پێشێلکردنی پەیمانە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ دێت.

لە وەڵامی ئەوەی هەڵوێستی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەنجومەنی ئەورپا و سی پی تی، پێچۆنە. ئورۆکۆ ئایرتزا ئاماژەی بەوەدا سی پی تی سەردانی ئیمراڵی کردووە و لە ڕاپۆرتەکاندا باس لەوەکراوە کە پێشلکاری هەیە، بەڵام کەچی هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئیمراڵیدا ڕووینەداوە، ئەمەش بە مانای ئەوەدێت ئەو دامەزراوانە هیچ فشارێکییان لەسەر دەسەڵاتدارانی تورک نەکردووە. زیاتر لە بێدەنگییدان و هەڵوێستییان وەک پێویست نیە.

پێتوایە پێوەرەکانی ماندێلا جێبەجێ دەکرێن، گونجاون بۆ بارودۆخی بۆ ئێستا؟

پێوەرەکانی نیلسۆن ماندێلا وەک ستاندارێک پەیوەست بە مامەڵەکان لە بەرامبەر زیندانیکراواندا پەسەندکراوە و گرنگی مامەڵەی مرۆڤایەتی دەستنیشان دەکات، بەدەستخستنی مافی پزیشکی، نوێنەری یاسایی و قەدەغەکردنی گۆشەگیری ماوە درێژ و ئەشکنجەش لە خۆ دەگرێت. ڕوونە سەبارەت بە دۆخێ بەڕێز ئۆجالان وەک زیندانییەک ئەم میکانیزمانە جێبەجێناکرێت. ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە بەشێوەیەکی سیستەماتیک ئەو پێوەرانە پێشێل دەکرێت.

پێوەرەکانی نیلسۆن ماندێلا هەرچەندە نوێنەرایەتی توخمە بە‌‌هێز و هەمەلایەنەکان دەکەن، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە بۆ زیندانییە سیاسییەکانی وەک بەرێز ئۆجلان نەبوونی میکانیزمی بەهێزی جێبەجێکردن و ئیرادەی سیاسی نیە بۆ جێبەجێکردنیان. پێویستە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بەشێوەیەکی کاریگەر و بەهێز توانای خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێوەرانە پێكبهێنن.