له‌ بۆردۆ له‌ پێناو په‌كه‌كه‌دا واژۆكۆكرایه‌وه‌

له‌ شاری بۆردۆی فه‌ره‌نسا له‌ پێناو ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان' واژۆكۆكرایه‌وه‌.

 

له‌به‌رده‌م شاره‌وانی بۆردۆ خێمه‌یه‌ك هه‌ڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌ واژۆكۆكرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا، كه‌ له‌ ئێستا به‌دواوه‌ هه‌موو رۆژانی چوارشه‌ممه‌ له‌ دژی 'لیستی تیرۆر' به‌ رێگه‌ی چالاكیه‌وه‌ واژۆ كۆده‌كرێته‌وه‌.

ساڵی رابردوو له‌ فه‌ره‌نسا له‌ پێناو ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ست به‌ كه‌مپینێك كرابوو. له‌ سه‌ر بانگه‌وازی چه‌ندین ده‌سته‌بژێر، سه‌ندیكا، چالاكوان، هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌وان و ئه‌كادیمی ئه‌و داواكارییه‌ له‌ رۆژنامه‌ خۆجێییه‌كاندا بڵاوكرابوه‌وه‌. مانگی تشرینی دووه‌م له‌ رۆژنامه‌ی لا مارسیێل له‌ پێناو ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرابوو.

له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی دادپه‌روه‌ری بۆ كوردان، له‌ 30 وڵاته‌وه‌ كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كان به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'رێكراوه‌ تیرۆریستیه‌كان' ده‌ربهێنرێت داوای به‌شداریكردن له‌ كه‌مپینه‌كه‌یان كردبوو.

1003 كه‌سیش له‌ 13 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ده‌قی كه‌مپینه‌كه‌یان واژۆ كردبوو.

 

هـ . ب