له‌ له‌نده‌ن و ڤیه‌ننا یادی شه‌هیدانی ١٤ی ته‌مووز كرایه‌وه‌

له‌شاره‌كانی له‌نده‌ن و ڤیه‌ننا، یادی شه‌هیدانی ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مووز كرایه‌وه‌.

له‌شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مووز، مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی سازكرد. مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

له‌ وتاره‌كانی چالاكییه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا، "شه‌هیدانی ١٤ی ته‌مووز نه‌مرن. ڕووناكییه‌كه‌یان هه‌میشه‌ له‌ ئیمراڵی ده‌دره‌وشێته‌وه‌. به‌ڵێن به‌هه‌موو شه‌هیدان ده‌ده‌ین درێژه‌ به‌ تێكۆشانیان بده‌ین"، له‌ مه‌رسیمه‌كه‌دا به‌ڵگه‌فیلمێك له‌سه‌ر شه‌هیدان نمایشكرا.

هه‌روه‌ها داوای به‌شداریكردن له‌و ڕێپێوانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ كرا، كه‌ بڕیاره‌ی ڕۆژی ٢٢ی ته‌مووز، به‌ بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان، له‌شاری لۆزانی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌نده‌ن     

                         

ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه‌)، له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك، یادی شه‌هیدانی ١٤ی ته‌مووزیان كرده‌وه‌.

 چالاكییه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی ئازادی ده‌ستیپێكرد. دواتر به‌ڵگه‌فیلمێك نمایشكرا.

لای خۆیه‌وه‌ عه‌لی پۆیراز، به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنبووان (كۆماو)، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له‌ به‌رخۆدان و هه‌ڵوێستی ژیانی عه‌لی چیچه‌ك كرد، كه‌ وه‌ك هیمای گه‌نجان ده‌ناسرێت.

دواتر له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ته‌جه‌شه‌ شیعر خوێندرایه‌وه‌.

ژ.ن