له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك تۆمار كرا

به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یی ده‌وڵه‌تی تورك ساڵی ٢٠٢١، له‌ گوندی سكێنی-ی سه‌ر به‌ شه‌نگال له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییەوە ئه‌نجامی دا و‌ له‌ نه‌خۆشخانەی گوندەکە‌ ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا له‌سه‌ری تۆمار كرا.

به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ڕوژی ١٧ی ئابی ٢٠٢١، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شه‌نگال ئه‌نجامدرا و تێیدا ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ به‌ هێرشی ئاسمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌ ئامانج، تۆمار كرا.

یه‌كه‌ی لێپرسینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مافی مرۆڤ كار ده‌كات و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری بواری مافی مرۆڤ لە بەریتانیا پاڵپشتی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی "ژن بۆ دادپه‌روه‌ری" له‌ ئاڵمانیا، به‌فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد و سكاڵایان دژی ده‌وڵه‌تی تورك تۆمار كرد.

له‌ ساڵی ٢٠١٧ه‌وه‌ ٨٠ ئێزدی به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون

چوار كه‌س كه‌ له‌ هێرشی ئاسمانییه‌كان ڕزگاریان بووه‌، سكاڵایان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك تۆمار كرد و ڕایانگه‌یاند‌، به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ خاڵی شه‌شه‌می په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی مافه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان پێشێلكراوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، لێپرسینه‌وه‌ له‌ کوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌كراوه‌، كه‌ به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ڕێوشوێنی به‌هێز بۆ قوربانیان نەگیراوەتەبەر‌، به‌هۆیه‌وه‌ مافی لێپرسینه‌وه‌ی كاریگه‌ر، سه‌ربه‌خۆ و خێرای هه‌مان په‌یماننامەیە‌ پێشێل كراوه‌.

له‌ دۆسیه‌یی ساكاڵاكه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٧ه‌وه‌ تا ئێستا ٨٠ ئێزدی به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.

له‌ داواكارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نه‌خۆشخانه‌ی سكێنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بوو، كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، شوێنی ١٠ نه‌خۆشی هه‌بوو و ٢٠ كه‌س له‌وێ كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك به‌ فرۆكه‌ بۆردومانی كرد.

ژ.ن