له‌ قوبرس 'ده‌ستپێشخه‌ری پشتگیری له‌ كورد' دامه‌زرا

له‌ قوبرس حزبه‌ سیاسییه‌كان، رۆژنامه‌نووسان، نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كان له‌ پێناو یه‌كێتیی ستراتیژیك له‌ نێوان گه‌لی قوبرس و گه‌لی كورد، 'ده‌ستپێشخه‌ری پشتگیری له‌ كورد'یان دامه‌زراند.

 

جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئی دی ئی كه‌ی (پارتی سۆسیالیست) و په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆستیس ئیستاسیۆ و په‌رله‌مانتاری هه‌مان پارتی ئێلێن تیوچاروس، سه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتی ئیكۆلۆژیست و په‌رله‌مانتاری گیورگوس پیردیكیس، توێژه‌ر- رۆژنامه‌نووس كریستۆس لاكۆڤیۆش له‌ نێویاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر سیاسه‌تمه‌دار، رۆژنامه‌نووس، نوسه‌ر و كه‌سایه‌تی ناسراوی قوبرس كۆبوونه‌وه‌ و 'ده‌ستپێشخه‌ری پشتگیری له‌ كورد'یان راگه‌یاند.

ئه‌ندامانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نووسانی نیكۆسیا كۆبوونه‌وه‌ و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان سازكرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خی زۆری پێدرا. نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ یاسین ده‌رگوش، هاوسه‌رۆكی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد و سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌زگین سه‌رحه‌دیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی پشتگیری له‌ كورد كه‌ له‌ ساڵانی 1990 له‌لایه‌ن تیۆفیلوس جۆرجیادیس دامه‌زرابوو، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون. جۆرجیادیس له‌ 20ی ئاداری 1994 له‌لایه‌ن میته‌وه‌ تیرۆركرابوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران وته‌یان پێشكه‌ش كرد و دواتر راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی خوێندرایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، كه‌ گه‌لانی كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ قۆناغێكی مێژوویدا تێپه‌ڕ ده‌بن، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كورد – روم له‌ ئاستێكی گرنگدان و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا، "له‌ دژی ئه‌و زیانانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌ تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ گه‌لانی گه‌یاندووه‌، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی فاشیزم و پاكتاوكه‌ر 'پشتیوانی' و هاوكاری له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورده‌وه‌ گرنگه‌. به‌ تێكۆشانی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و به‌ به‌شداری گه‌لی دۆستی رۆم ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌دایه‌ن كه‌ ده‌توانین باشتر به‌ره‌وپێش بچین. ته‌نیا هاوكاری و پشتیوانی گه‌لان ده‌توانێت كۆتایی به‌ پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و هێزه‌ هه‌ژمۆنخوازه‌كان بهێنێت".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا، كه‌ له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و له‌ به‌رامبه‌ر داگیركاری راستترین هه‌ڵوێستی گه‌لان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشت به‌ هێزی خۆیان بسپێرن، به‌و جۆره‌ش خۆیان رێكبخه‌ن، بپارێزن، به‌ هێزی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ری و پاراستنی خۆیان دابمه‌زرێنن.

'تیوفیلوس هێمای ئێمه‌یه‌'

له‌ راگه‌یه‌نراوی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا، كه‌ دۆستی كوردان تیوفیلوس جۆرجیادیس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و رومدا كه‌سایه‌تیه‌كی مێژوویی بوو و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا، "تیوفیلوس بینی كه‌ گه‌لانی كوردستان و قوبرس چۆن بوونه‌ ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌و داگیركارییه‌ و هێزه‌ هه‌ژمونخوازه‌كان و ده‌ستنیشانی كرد كه‌ داگیركردنی كوردستان زه‌مینه‌ی بۆ داگیركردنی قوبرس خۆش كردووه‌. له‌و چوارچێوه‌دا پشتگیریه‌كی زۆری له‌ كورد كرد و بوو هێمایه‌كی تۆكۆشانی ئازادی كورد. تیولیلوس ده‌یگوت، ' ئازادی قوبرس به‌ چیاكانی كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت'كه‌ وته‌یه‌كی مێژووییه‌. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ ده‌ستپێشخه‌ری پشتیگیری له‌ كورد به‌ گوێره‌ی ئه‌و راستیه‌ له‌ دژی كێشه‌ سیاسی، ئابوری و كولتوریه‌كانی گه‌لی كورد به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ بجوڵێته‌وه‌ و كار بكات".

ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری پشتیوانی له‌ كورد له‌ قوبرس به‌م جۆره‌ راگه‌یه‌نرا:

"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ رزگاری كوردستان و قوبرسدا بكات دامه‌زراوه‌. به‌ هاوكاری گه‌ل و حكومه‌تی قوبرس له‌ پێناو پشتگیری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی گه‌لانی قوبرس و كوردستان تێده‌كۆشێت. كار ده‌كات بۆ دروستبوونی یه‌كێتییه‌كی ستراتیژیك له‌ نێوان قوبرس و گه‌لی كورددا دابمه‌زرێت. له‌ پێناو قوربانیان و زیانبه‌ركه‌وتوانی شه‌ڕ له‌ كوردستان به‌ ئامانجی پشتیوانی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێده‌كۆشێت. بۆ كێشه‌ی رۆتینی كاڕگێری له‌ قوبرس پێش كورده‌كان ده‌كه‌ون، له‌ پێناو پشتگیری دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ قوربانیانی شه‌ڕ له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌یان ئه‌ركی ئێمه‌یه‌. پارادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی رۆژئاوای كوردستان بووه‌ته‌ هیوای گه‌لان، ئه‌وه‌ به‌ گه‌لی قوبرسیش ده‌وترێته‌وه‌".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ دروشمه‌كانی پشتگیری بۆ شۆڕشگێڕیی گه‌لان كۆتاییپێهات.

 

هـ . ب