له ریوتلینگن و پاریس گه‌نجان ڕرژانە گۆڕەپانەکان
له شاری ریوتلینگنی ئه‌ڵمانیا و ناوچه‌ی ڤیلیهرس لیبەلی پاریس گه‌نجان ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و ڕایانگه‌یاند، بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك تێكۆشان گه‌وره ده‌كه‌ین.
له شاری ریوتلینگنی ئه‌ڵمانیا و ناوچه‌ی ڤیلیهرس لیبەلی پاریس گه‌نجان ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و ڕایانگه‌یاند، بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك تێكۆشان گه‌وره ده‌كه‌ین.
له شاری ریوتلینگنی سه‌ر به ویلایه‌تی باده‌ن-ووتهنبهرگی ئا‌ڵمانیا و ناوچه‌ی ڤیلیهرس لیبەل كه ده‌كه‌ویته ده‌وروبه‌ری شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكیی ئه‌نجامدرا.
به پێشه‌نگایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) و ژنانی گه‌نجی شۆڕشگێر (تێكۆژن) ده‌یان گه‌نج له شاری ریوتلینگن یه‌كیانگرت و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "شه‌ڕی ئازادی بگه‌یه‌نییه سه‌ركه‌وتن" داوای ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كرد.
ڕێپێوانه‌كه كه گه‌نجانی شاره‌كانی ریوتلینگن و توبینگهن تێیدا به‌شدار بوون، له لیستپلاز ده‌ستیپێكرد و بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان لافیته به‌رزكرایه‌وه.
گه‌نجان له‌باره‌ی گۆشه‌گیری دژوار له ئیمرالی بروشووریان بڵاوكرده‌وه و له ماركفپلاتز به زمانی ئاڵمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان خوێنده‌وه، كه تێیدا داوا له گه‌نجانی كوردستان كرا به گیانی ئاماده‌باشی بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئۆجالان چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
پاریس/ ڤیلیهرس لیبەل
له ناوچه‌ی ڤیلیهرس لیبهل كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاری پاریس، بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ، چالاكی "ئازادی بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ"یان ئه‌نجامدا.
گه‌نجان دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "گه‌نجانی فیدایی ئاپۆیین" و "په‌كه‌كه گه‌له و گه‌ل لێره‌یه" وته‌وه و دوای كاتژمێرێك ڕێپێوان، راگه‌یه‌ندراوێكیان خوێنده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "تا به‌دیهاتنی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئێمه له هه‌موو شوێنێك درێژه به چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین. چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین. ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادی جه‌سته‌یی ئێمه‌یه. له هه‌موو شوێنێك تێكۆشانمان فراوان ده‌كه‌ین و به ئه‌نجامدانی چالاكی گه‌وره داوای ئازادی ڕێبه‌ر ئۆجالان ده‌كه‌ین".
ژ.ن