له توركیا دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ زیندانی كراون
توركیا بووه‌ته وڵاتی زیندانه‌كان و شانازی به زۆری ژماره‌ی زیندانه‌كانی ده‌كات. تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣، دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ له توركیا سزا دراون و له زیندانه‌كان زیندانی كراون.
توركیا بووه‌ته وڵاتی زیندانه‌كان و شانازی به زۆری ژماره‌ی زیندانه‌كانی ده‌كات. تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣، دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ له توركیا سزا دراون و له زیندانه‌كان زیندانی كراون.
ئاكه‌په كه له ماوه‌ی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا له توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێستا شانازی به دروستكردنی زیندانه‌كان ده‌كات، له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه‌یدا سه‌دان زیندانی نوێی دروستكردووه و شێوازی نوێی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر زیندانییه‌كان په‌یڕه‌و کردووە. توركیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په بوو به وڵاتێك كه زۆرترین منداڵی تێدا زیندانی ده‌كرێت. به گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ له زیندانه جیاجیاكاندا زیندانی كراون. له نێوان منداڵانی زیندانیكراوه، زۆرترین هه‌ڵاواردنیش به‌رامبه‌ر به‌و منداڵانه ده‌كرێت كه به هۆكاری سیاسی زیندانی كراون.
جانسۆ شه‌كه‌رجی، له به‌شی كاروباری منداڵانی زیندانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سیستمی جێبه‌جێكردنی سزا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣، دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ به تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا له زیندانه‌كاندان. له‌و ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی دزی و برینداركردن، زۆرێك له منداڵان به‌هۆی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیندانی كراون.
شه‌كه‌رجی وتیشی: سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نیوان ٠ بۆ ٦ ساڵه و له‌گه‌ڵ دایكیان زیندانی كراوان، ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌كان كرابوون، بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، نازانین ئێستا چه‌ند منداڵی ته‌مه‌ن ٠ بۆ ٦ ساڵ له زیندانه‌كاندان.
شه‌كه‌رجی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه به "تاوانی زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵ" زیندانی كراوان، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌شی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیندانی ده‌كرێن به تۆمه‌تی كۆشتن، تاڵانكردن و پێشێلكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ده‌ستگیر كراون.
شه‌كه‌رجی جه‌ختیشیكرده‌وه، پێوسته زیندانیانی منداڵان له‌و زیندانانه‌دا بهێڵرێنه‌وه، كه تایبه‌ت بۆ منداڵان دروستكراون، به‌ڵام له توركیا دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه نییه و وتی: به گوێره‌ی یاساكان پێویسته منداڵان له زیندانه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر له زیندانی منداڵان شوێن نه‌ما، ئه‌وا ده‌بێت له به‌شی منداڵان له زیندانی گوره‌ساڵاندا بهێڵرێنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ڕه‌وانه‌ی نزیكترین زیندانی منداڵان ده‌كرێن.
شه‌كه‌رجی ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زیندانی منداڵان له شوێنه نزیكه‌كان، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆكاری سیاسی زیندانی كراون بۆ زیندانه دووره‌ده‌سته‌كان ده‌گواسترێنه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رنجیشی بۆسه‌ر هه‌ڵاواردن و جیاكاری به‌رامبه‌ر منداڵانی كچ كه زیندانی كراون ڕ‌اكێشا.
ژ.ن