له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا ٢٤ كه‌س بریندار بوون

له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شڕنه‌خ بۆ دوزجه‌، پاسێك تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و له‌ ئه‌نجامدا ٢٤ كه‌س برینداربوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پاسه‌ كه‌ كرێكارانی كشتوكاڵی له‌ شڕنه‌خه‌وه‌ بۆ دوزجه‌ گواستووەتەوە، له‌ چوارڕێیانی یازهویوكی سه‌ر به‌ نیغده‌ی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌، تیمه‌كانی پزیشكی و ئاگركوژێنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كراون، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌، ٢٤ كه‌س بریندار بوون، كه‌ برینی ٤ كه‌سیان سه‌خته‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ١١ بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری نیغده‌ و ١٣ برینداری دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ناڤشه‌هیر گواستراونه‌ته‌وه‌.

ژ.ن