ئه‌مڕۆ له شاری لۆزانی سویسرا به بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵیادی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كونفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندیش له‌شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆنفرانسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ٦٠٠ میوان به‌شدار ده‌بن و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان ده‌كرێت.
له پانێڵی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، په‌یماننامه‌ی لۆزان و لێكه‌وته‌كانی له كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت. له پانێڵه‌كه‌دا به سه‌رپه‌رشتی سه‌لما ئیرماك و خه‌لیل خه‌زه‌ری، هه‌ریه‌ك له د. سوهه‌یلا قادری، مێژووناسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، نارمهن محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لی، پڕۆفیسۆر له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، د. عه‌بدوڵا مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی زانكۆكانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و محه‌مه‌د بایراك-یش وه‌ك وتاربێژ به‌شدار ده‌بن.
بڕیاره له ڕۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه، دوو دانیشتن ئه‌نجام بدرێت. یه‌كه‌م پانێڵدا به ناونیشانی "دۆخی ژنان و تێكۆشانی ژن" له‌لایه‌ن كورده عومه‌ر و سه‌حه‌ر ئایدار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. هه‌ر یه‌ك له مونه‌ووه‌ر عه‌زیزئۆغڵو، له زانكۆی برێمن و نه‌رمین عوسمان، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی وتارده‌رانی پانێڵه‌كه ده‌بن.
له دانیشتنی دووه‌مدا "دۆخی گه‌لانی ئه‌رمه‌ن، ئاشووری و كلدان" تاوتوێ ده‌كرێت. له‌و دانیشتنه‌دا توێژه‌ر و نووسه‌ر ئایدین ئه‌سلان، راهێنه‌ر و په‌روه‌رده‌كار، نایری مورادیان وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له كۆتا دانیشتن‌دا، به‌ناونیشانی "١٠٠ ساڵ تێكۆشان له دژی لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانی په‌یمانی لۆزان" به سه‌رپه‌رشتی به‌هره محه‌مه‌د مه‌حمود و ڕۆژان حازم تاوتوێ ده‌كرێت. له پانێڵه‌كه‌دا د. نایف به‌زوان، پرۆفیسۆر له به‌شی یاسایی زانكۆی ڤیه‌نا، د.ئازاد حاجی ئاقایی، له زانكۆی جاگیلۆنی له پۆڵه‌ندا و نووسه‌ر د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتاربێژ ده‌بن.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٤ی تهمووز، كاتژمێر ١٠:٠٠ له‌به‌رده‌م بینای شاتۆ دی ئۆچی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه بۆ ڕایگشتی بڵاوبكرێته‌وه.
به‌رنامه‌ی ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه
بڕیاره كاتژمێر ١١:٣٠ خوله‌كی ئه‌مڕۆ چالاكوانان و گه‌لی كوردستان له شاری لۆزان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆنفرانسه‌كه له پلاس دی لا ناڤیگه‌یشن كۆببنه‌وه و كاتژمێر ١٣:٠٠ ڕێپێوان و دواتر گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یوكسه‌ل كۆچ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی لۆزان، زه‌ینه‌ب موراد، هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه، ئاسیه عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئیبراهیم عه‌لیزاده، سكرتێری كۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، شوكران سنجار، نوێنه‌ری تهژهكه-ئه و هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی، شڤان په‌روه‌ر، چۆپی فه‌تاح، مزگین تاهیر، ناسر ڕه‌زازی و هۆزان جۆمه‌رد، به‌شداری چالاكییه‌كه ده‌كه‌ن.
ژ.ن