لەئەستەنبوڵ و کۆجائەلی ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.
ئۆپەڕاسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری کۆجائەلی ئەنجامدراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی ئەندامانی هەدەپە لە شار و ناوچەکانی کۆجائەلی.
لە ئەنجامدا، ئەرکان شیک، قادر دەمیر، مەندەرەس یڵدز، دەنیز ئاتاڵای، قادر داشدەمیر، ئەڕۆڵ ئادا و سەیاد کایا ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران.
لە ئەستەنبوڵیش لە هەمان چوارچێوەیەدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. لە کارتاڵ، توزلا و سوڵتانبەیلی، شێخموس ئیشیک، دەنیز سەرحەد و جیهان کاڤچین ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.
ف.ق