پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵوەشێندرایەوە
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە.
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە.
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی ئەوەی نەچووتە کاری یاسادانانی دەستەی گشتی پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە.
لە پەرلەمان دەنگدان کرا. بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل هەڵوەشێندرایەوە. لەو کاتەدا پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی دیکەی هەدەپە دۆڤیزی ' سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری گەلە و سەمرا گوزەل ئیرادەی گەلە' بەرز کردەوە. پەرلەمانتەرانی هەدەپە بە وتنەوەی دروشم دەنگدانیان شەرمەزار کرد.
دوای قسەکان، دەنگدان بەڕیوەچوو و دواتر دۆسیەیەک لەبارەی سەمرا گوزەل خویندرایەوە و پەرلەمانتاریەکەی هەڵوەشێندرایەوە.
هەدەپە دەنگی 'نا' و ئەوان دیکە' بەڵێ'یان دا
بە گشتی ٣٧١ پەرلەمانتار بەشداریان لە دەنگدانەکە کرد. ٣٣٠ کەس دەنگی بەڵێیاندا، تەنیا ٤٢ پەرلەمانتار دەنگی نایاندا. پەرلەمانتارانی ئاکەپە، مەهەپە، پارتی باش و جەهەپە دەنگی بەڵێیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری گوزەلدا. هەموو پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ ئەوەی مافی پارێزبەندی لێوەرنەگیرێتەوە، پشتگیریان لە سەمرا گوزەل کرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە مافی پارێزبەندی ٤ پەرلەمانتاری هەڵوەشاندووتەوە
سەعدی بیلگیچ سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە، دۆسیەی گوزەلی خوێندەوە. بیلگیچ لە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری لەیلا گوڤەن، موسا فارسئۆغۆللاری و ئەنیس بەربەریئۆغلۆی هەڵوەشاندووتەوە.
ف.ق