MARDEF: بەیەکەوە بەشداری لە کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا ببین

MARDEF ڕایگەیاند، ئەوان بەشداری لە کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا دەبن کە لە قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بۆ هاوکاریکردنی خانەوادە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەستپێکراوە.

فیدراسیۆنی کۆمەلەکانی دیموکراتیکی مەڕاش (MARDEF) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانیش بەشداری کە کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا دەبن و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پشتگیری لە کەمپینەکە بکەن.

MARDEF ئاماژەی بەوەکرد، "وەک دەزانرێت ئێمە لە دۆخێکی سەختداین کە سیستمی دژی مرۆڤایەتی دروستیکردووە و هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات. ئەم ڕۆژانەی کە مرۆڤێکی زۆر گیانیان لەدەستدەدەن، لەبیرناکرێن.

ئەم جۆرە ڕۆژانە ڕۆژی هاوکاری و پشتگیریکردنە .  بەم هۆیەوە مرۆڤایەتی بە پشتگیری و باوەشگرتنەوە بۆ یەکتری لەم کارەساتە دەتوانێت ڕزگاری ببێت."

MARDEF لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، "ئێمە و دۆستەکانیشمان هاوکاری کەمپینەکە دەکەین و بۆ خانەوادە هەژارەکان ٣ مانگ هەر کەسێک هەر مانگ ١٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا MARDEF ڕاشیگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە هەموو دۆست، کۆمەڵە، وەقف و ئەنجومەنەکانی MARDEF بەشداری لە کەمپینەکەدا دەکەن و داوای هەستیاری لە هەموو لایەکی کرد.

ف.ق