مناڵانی فەرەنسا پشتیوانی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەکەن

لە ئێڤری لە هەرێمی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ژمارەیەک مناڵ کەرەستە و پێداویستی پەروەردەیی دەنێرن بۆ مناڵانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژئاوا.

مەجلیسی ژنانی چیچەک بۆتان و ژمارەیەک مناڵ، کەرەستە و پێداویستی خوێندیان کۆکردەوە بۆ پشتیوانی لە مناڵانی شەهیدەکانی ڕۆژئاوا.

مناڵەکان خۆشەویستی خۆیان دەربڕی و دووپاتیان کردەوە، ئەم کەرەستە و پێداویستییانە بۆ مناڵی شەهیدان دەنێرن.

یەکێک لە مناڵەکان بە زمانی فەرەنسی گوتی: "هەموو ئەم شتانە لە ئێڤری فەرەنسییەوە دەنێرن بۆ مناڵانی بنەماڵەی شەهیدان".

مناڵێکی تر بە کوردی گوتی: "ئەم هاوکاریانە دەنێرین بۆ مناڵی شەهیدان".

هاوکارییەکان لە ناوەندی چاندی کوردی لە ئێڤری کۆکرانەوە، ژنێکی بەشداری چالاکییەکە گوتی: "لە فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی چیچەک بۆتان، ئێمەی دایکان لەگەڵ مناڵەکانمان هاوکاریمان بۆ مناڵی شەهیدانی ڕۆژئاوا کۆکردەوە، بەهیواین هاوکارییەکان بەبێ کێشە بگەنە ئەوێ".