مستەفا گەزگۆر، شاعیر و پێشەنگێکی تێکۆشان

چەکدارێکی لێهاتوو، ڕێکخەرێکی باش بوو. ماوەیەک لە ماڵە کۆمۆنەکانی شاری ڕحا کەسانێکی زۆری پەروەردە کرد. گەزگۆر کۆمۆنیست بوو. بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگ کە لە ماوەیەکی کورتدا متمانەی شۆڕشی بە جەماوەر بەخشی.

ڕۆژێکی ساردی زستان بوو. شەپۆلی سەرما دەشتی پرسوسی گرتبووەوە. کۆمەڵێک گەریلا لە ناوەندەکە لە ماڵێکدا کۆبوونەوە. لەناکاو لە دەرەوە دەنگی ماتۆڕێک هات؛ دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس، دەنگی ئامێرەکانی پەیوەندی هات. زرێپۆشەکان گەمارۆی ئەو ماڵەیان دا کە گەریلاکانی تێدا بوون. بە بڵندگۆکان داوا کرا خۆیان ڕادەست بکەن. گەریلاکان کە متمانەیان بەخۆیان هەبوو، بە بێدەنگی لە بەردەم پەنجەرەکان سەنگەریان گرت. چاودێری دەوروبەریان کرد. خۆ ڕادەست کردن لە نەریتی گەریلادا نییە. ئەوان جەنگاوەرانی پەکەکە بوون، هیوای ئازادی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی بوون. شەڕەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

فیشەک و تەقەمەنی کەمیان پێمابوو. لەناکاو گەریلایەک لەبەر دەرگاکە دەرکەوت. وەک ئەوەی خۆی رادەست بکات، دەستی بەرز کردەوە. بەرەولای پۆلیسەکان ڕۆیشت. قەناس بەدەستەکەی سەربانی ماڵەکە زانی کە گەریلاکە دوو نارنجۆکی بە دەستەوەیە و تەقەی لێکرد. زانیان، کە دەیەوێت خۆی لە نێوانیاندا بتەقێنێتەوە. گەریلاکە پێش ئەوەی بگاتە لای پۆلیسەکان، کەوتە سەر زەوی. نارنجۆکەکان لە دەستیدا تەقینەوە و خەڵتانی خوێن بوو. دوای ئەو تەقینەوەیە شەڕ بەردەوام بوو. دژوارتر بوو. لەو شەڕەدا گەریلا لەیلا عەفرین بە برینداری کەوتە دەست پۆلیس، گەریلاکانی تریش شەهید بوون. لەیلایان برد بۆ شوێنی ئەشکەنجەدان. لەیلا خۆڕاگری کرد، دواتر بردیان بۆ زیندان. نە لە یادی لەیلا و نە ئەو کەسانەی ئەوکاتە لە پرسوس بوون ئەو شەڕەیان لەبیریان ناچێتەوە. ئەو گەریلایەی کە نارنجۆک بەدەست بەرەو پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەنگاوی دەنا، مستەفا گەزگۆر بوو.

جەنگاوەرە ئەفسانەییەکەی گاپ، گەزگۆر

گەزگۆر کێیە؟

مستەفا گەزگۆر ساڵی ١٩٥٠ لە شاری دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕحا لەدایکبوو. ڕۆژ، ساڵ تێپەڕین، جیهان، تورکیا، کوردستان ھەژان و مستەفا لەناو ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانەدا گەورە بوو. خاوەنی دڵێکی گەورە بوو، بۆیە لەو شوێنەی کە تێیدا بوو رۆڵێکی پێشەنگی گێڕا.

لە یەکەم کەسەکان بوو، کە لە کوردستان پەیوەندی بە ئاپۆییەکانەوە کرد

لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی کەوتە ژێر کاریگەری شۆڕشەوە. بیرکردنەوەی سیاسی لا دروست بوو. بەشداری چالاکییەکانی ڕێکخستنی کرد. لە ساڵانی خوێندنیدا چەندین جار لەبەرامبەر نادادپەروەریدا وەستایەوە. بەھۆی بیرکردنەوەی سیاسی و بەرھەڵستکارانەی بۆ ناوچە جیاجیاکانی ڕحا دورخرایەوە.

تەنانەت لە ساڵانی سەرەتای گەنجێتیدا هەوڵیان دا بە دورخستنەوە مستەفا پەرەوەردەی بکەن. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دوای هاتنی ئاپۆییەکان بۆ کوردستان، ئاپۆییەکانی ناسی. پێش ئەوەش پەیوەندیی لەگەڵ بزووتنەوەی سۆسیالیستی کورد هەبوو. لە پرسوس لە چالاکانەی ڕێکخستنکردن بەشدار بوو. لەو سەردەمەدا پێشەنگی گەنجان و شۆڕشگێڕان بوو. مستەفا بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ، ئاپۆییەکانی ناسی. وەک کادرێکی چالاک چووە ناو بزوتنەویی ئازادییەوە. بووە یەکێک لە یەکەم کەسەکان، کە لە کوردستان پەیوەندی بە ئاپۆییەکانەوە کرد.

چەکدارێک، ڕێکخەرێک و چالاکوانێک بوو

ڕحا، زێدی دێرین لە ژێر داگیرکەری ھێزە باڵادەستەکاندا دەیناڵاند. ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆمپرادۆری فیۆداڵی زۆر دڕندە بوون. هەوڵی چەوساندنەوەی گەلیان دەدا. هاوبەشی ئەو دەرەبەگانە دەوڵەتی تورک و هێزە فاشیستە ڕەگەزپەرستەکان بوون. هێزەکانی کۆمپرادۆر بە ھەڕەشە هێرشیان کردە سەر بزووتنەوەی سۆسیالیستی کورد کە لە ڕحا پەرەی سەندبوو. لەو کاتەدا گەزگۆرهێرشەکەی تێکشکاند و ڕۆڵی چالاکانەی لە لاوازکردنی فاشیستەکاندا بینی. چەکدارێکی لێهاتوو بوو، ڕێکخەرێکی باش بوو. لە سزادانی دەیان دەرەبەگی فاشیست و لایەنگرانیان، هەم ڕێکخەر و هەم پێشەنگی چالاکییان بوو.

نە تەنیا چالاکوان بوو. بەڵکوو لەو کاتەدا لە ماڵە کۆمۆنەکانی شاری ڕحا کەسانێکی زۆری پێگەیاند و پەروەردە کرد. گەزگۆر کەسێکی کۆمۆنیست بوو. بەشداریکردنێکی ئەویندارانە لە شۆڕش و تێکۆشاندا، بە بیر و ئیرادەی بەرزەوە، وایکرد لە شارەکە پێشکەوتنێکی بەرچاو بێتە ئاراوە. پێش کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول دەستگیرکرا. ئەو کودەتایەی کە دواتر ڕوویدا، لە ھێزی ڕێکخراوەیی گەزگۆر و هاوڕێکانی دەترسا و بەو شێوەیە ئەنجامدرا. کاتێک دەستگیرکرا، ھیچ نھێنیەکی نەدرکاند و خۆڕاگری کرد. لە زۆرێک لە زیندانەکان ھەوڵدرا چۆکی پێدابدرێت و لەبەرامبەر ھەوڵدان بۆ شکاندنی ئیرادەی پێشەنگیش خۆڕاگری کرد. چەندین جار بەشداری چالاکییەکانی ڕۆژووی مردنی کرد. ھەڵوێستی ئەو لە زینداندا بەجۆرێک بوو کە ھیچ کات لەسەر جەنگاوەری پێشەنگ سازشی نەکرد. گەزگۆرھەروەھا کارەکانی دەربازبوون و ھەڵاتن لە زیندانیشی ڕێکخستووە. ھەم خەباتکار، لێکۆڵەر و نووسەر بوو ھەمیش شاعیرێکی ڕۆمانتیک بوو. سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان لە زیندان ئازاد کرا. ڕاستەوخۆ ڕووی لە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز لە لوبنان کرد. لەوێ بەشداری لە کۆنفرانسی بەرخۆدانی زیندانەکان کرد. دواتر بەشداری خۆلێکی پەروەردەی کرد. لەبەرامبەر کانی یڵماز کە پێشتر خیانەتی کرد و دواتر ڕەخنەی لەخۆی گرت و سەرلەنوێ ھاتەوە نێو ڕیزوکانی پەکەکەوە، گەزگۆر ھەڵوێستێکی بەرجستەی نیشان دا.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی گەزگۆر لە زینداندا، تێزی 'کورد گەلی دێرینی میزۆپۆتامیا'یە، کە بیرۆکەی مێژوویی پەکەکەیە، لەو سەردەمەدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پارتەکە تاوتوێی کرد. سەربای ئەوەی بیرکردنەوەی فەرمی پارتەکە جیاوازیش بوو، داکۆکی لەو بیرکردنەوەی خۆی کرد. دوای پەروەردە وەک فەرماندەی ئەیالەتی گاپ ئەرکدارکرا. دوای ئەوەی چووە گۆڕەپانەکە، کەشێکی شۆڕش خوڵقا.

مستەفا گەزگۆر لە ڕحایە

ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا کە متمانەی شۆڕشی بە جەماوەر بەخشی جەنگاوەری پێشەنگ گەزگۆر بوو. چۆن کردبووی؟ وەک چۆن چووبوو بۆ ڕحا، مێردین و ناوچەکانی، لە گەڕەک و گوندەکاندا کۆمیتەی بە ڕێکخستن کردبوو. لەو بابەتەدا ئەو ئاستەی تێپەڕاندبوو کە تا ئەو کاتە ئافرێنرابوو. ھاوکات لەبەرامبەر ھێزەکانی سیخوڕی فاشیست لە ناوچەکە دەستی بە ھەنگاوێکی گەورەی ھێرش کردبوو. لە هەندێک لە چالاکییەکاندا خۆشی  بەشدار بوو. ئەمەش هیوایەکی گەورەی بە گەل بەخشی.

لەو کاتەدا سەدان گەنجی خەڵکی گاپ پەیوەندییان بە ئارگەکەوە کرد، پۆل پۆل لە کوردستان گەشەی کرد. دەیزانی گەریلا گەرەنتی ئازادییە، پێشەنگی ئازادیی کوردستانە. لە هەمان کاتدا دەیزانی کە چوونە ناو ڕیزەکانی گەریلا باشتر ئەو ناوچەیە بە شۆڕشەوە دەبەستێتەوە. لەو پێناوەشدا بە دڵ و گیان خەباتی کرد. ئەفسانەی گەزگۆر تا شەهیدبوونی بەردەوام بوو.

ژ.ن