موتەلیب ئەحمەدیان لەسێدارەدانی فیرۆز موسا لوو شەرمەزار دەكات
موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی دەستگیركراو لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەپەیامێكدا لەسێدارەدانی فیروز موسا لوو زیندانی سیاسی كوردی ریسوا و شەرمەزار كردوە...
موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی دەستگیركراو لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەپەیامێكدا لەسێدارەدانی فیروز موسا لوو زیندانی سیاسی كوردی ریسوا و شەرمەزار كردوە...
موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی دەستگیركراو لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەپەیامێكدا لەسێدارەدانی فیروز موسا لوو زیندانی سیاسی كوردی ریسوا و شەرمەزار كردوە و دەڵێت:"رژێم دەبێت لەجێگەی سەركوت و سێدارە، دان بەداواكارییە دیموكراتیكیەكانی گەلان و مافەكانیاندا بنێت".
موتەلیب ئەحمەدیان لەپەیامەكەیدا سەرەڕای شەمەزاركردنی جێبەجێ كردنی سزای لەسێدارەدانی فیروز موسا لوو رایدەگەیەنێت: "پێداگری لەسەر سیاسەتی ناعەدالەتی سەركوت و سێدارەدانی گەل، هیچ كام لە گرێ کوێرەكان و قەیرانەكان لە ئێران ناكاتەوە".
زیندانیی سیاسی كورد موتەلیب ئەحمەدیان ئەوەش دەڵێت: "لەكاتێكدا كۆمەڵگەی ئێران بە خراپترین قۆناخە مێژوویەكانیدا تێدەپەڕێت و بووەتە باسی هەموو كۆڕ و كۆبوونەوە جیهانی و هەرێمیەكان" و دەڵێت: "هیچ رژیمێك ناتوانێت بەسیاسەتی سەركوت و توندوتیژی پێش بە پێشكەوتنی راپەڕینی ئازادی و تێكۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافە كۆمەڵایەتیەكان بگرێت".
موتەلیب ئەحمەدیان جەختیش لەوە دەكاتەوە كە بەرپرسانی ئێران لەجێگەی پێداگری لەسەر سیاسەتی سەركۆت و توندوتیژی و سێدارەدان و بەتایبەتی سێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد، دەبێت بیر لەچارەسەری پرسی گەلی كورد بكاتەوە و لەهەمانكاتدا بیر لە بەجێهێنانی داواكارییە دیموكراتیكیەكانی گەلانی ئێران و گەلی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان بكاتەوە".
ژ.ت