میت گەنجێکی ئێزیدی دەڕفێنێت
دەزگای میتی تورک گەنجێکی ئێزدی خەڵکی عەفرین لە ئیستەنبوڵ دەڕفێنێت، ترس هەیە ڕادەستی چەتەکانی "تەحریر ئەلشام" بکرێتەوە لە ئەدلب.
دەزگای میتی تورک گەنجێکی ئێزدی خەڵکی عەفرین لە ئیستەنبوڵ دەڕفێنێت، ترس هەیە ڕادەستی چەتەکانی "تەحریر ئەلشام" بکرێتەوە لە ئەدلب.
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە ١ ی ئاب، دەزگای میتی تورک گەنجێکی بەناوی غەریب حسێن سەیدۆ (٢٢ ساڵ) ڕفاندووە کە خەڵکی گوندی بافلیۆنە سەر بە شارۆچکەی شەرا لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو.
دەزگای میت گەنجەکەی لەکاتی گەڕاندنەوە لەسەر کار لە شاری ئیستەنبوڵ ڕفاندووە و بردوویانە بۆ ناوەندی ئاسایشی تورک لە شارەکە.
ڕفاندنی گەنجە ئێزدییەکە هاوکاتە لەگەڵ ٩ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بنەماڵەی گەنجەکە لەوە دەترسن ڕادەستی چەتەکانی تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسڕەی پێشوو) بکرێت لە شاری ئەدلب.