نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی تەندروستی لە لوبنان کوژراون

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ماوەی هێرشی ساڵێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیاتر لە ١٠٠ دکتۆر و کارمەندی تەندروستی کوژراون.

وتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاڤینا شامداسانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ساڵێکدا لە لوبنان زیاتر لە ١٠٠ دکتۆر و کارمەندی تەندروستی کوژراون."

بەڵام لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری نەدراوە لەسەر ئەوەی ئەو کەسانە لە کوێ و کەی کوژراون.