ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) سەبارەت بە دەستوەردانی پۆلیس لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن لە بەرانبەر زیندانی کردنی سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ و دەستگیرکردنەکانی دیکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وتەبێژی کۆمیسەری باڵای ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لیز ترۆسێڵ ڕاگەیاندراوێکی دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناڕەزایەتییەکی توندی لە بەرانبەر گرتنەبەرە پێشلکاریەکانی پۆلیس نیشاندا و داوای کرد ئەوکەسانەی زیندانی کراون دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردراوە ڕووبەڕووی تاوانبارکردن دەبنەوە، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، لایەنی کەم ٩٢ کەس لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستبەسەرکراون."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەستبەسەرکردن لە وڵاتەکە بووە بە هۆکاری خۆپیشاندان و ئەم خۆپیشاندانانە لە سێ شار بە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی نایاسایی پیادە کراوە. لە خۆپیشاندانەکاندا لایەنی کەم ٩ خەباتکاری میدیایی دەستبەسەر کراون.
ئەوکەسانەی لەبەر بەرکارهێنانی مافەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ڕەوا و ئاسایی، دەستبەسەرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە بەرپرسان کراوە بە پێی یاسایی نێونەتەوەیی، مافەکانی ئازادی کۆبوونەوە و ئازادی ڕادەربرین مامەڵە بکەن.