نوری ئاسڵان بوو بە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە وەکالەت
پاش ئەوەی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە ٢٣ ی ئادار زیندانی کرا، لە ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت ئەنجامدرا.
پاش ئەوەی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە ٢٣ ی ئادار زیندانی کرا، لە ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت ئەنجامدرا.
کاندیدی جەهەپە نوری ئاسڵان بەرامبەر کاندیدی ئاکەپە زەینەب عابدین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوای سێ خولی هەڵبژاردن، نوری ئاسڵان بە ١٧٧ دەنگ بووە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە وەکالەت.
کاندیدی ئاکەپە زەینەب عابدین ئۆکول ١٢٦ دەنگی هێنا.
نوری ئاسڵان بووە سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت و دەستی بە کارەکانی کرد.