پارلاك: به یه‌ك حزب درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین، نه‌ك دوو حزب
وه‌زیر جۆشكون پارلاك، په‌رله‌مانتاری جوله‌مێرگی پارتی چه‌پی سه‌روز ڕایگه‌یاند، دوای كۆنگره به یه‌ك حزب درێژه به خه‌باتمان ده‌ده‌ین، نه‌ك دوو حزب.
وه‌زیر جۆشكون پارلاك، په‌رله‌مانتاری جوله‌مێرگی پارتی چه‌پی سه‌روز ڕایگه‌یاند، دوای كۆنگره به یه‌ك حزب درێژه به خه‌باتمان ده‌ده‌ین، نه‌ك دوو حزب.
وه‌زیر جۆشكون پارلاك، پارله‌مانتاری جوله‌مێرگی پارتی چه‌پی سه‌روز له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات، (ANF)، زانیاری له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی داهاتووی حزبه‌كه‌ی و ئه‌و كونگره‌یه‌یی بڕیاره مانگی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا چه‌ندین گۆڕانكاری ئه‌نجام بدرێت، خسته‌ڕوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ده‌په و پارتی چه‌پی سه‌وز بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی شار و ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و له قۆناغی داهاتوودا به پێی خواست و داواكاری گه‌ل، له‌نوێوه خۆی به‌ڕێكخستن ده‌كات.
پارلاك هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر دوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ده‌په و پارتی چه‌پی سه‌وز هه‌ڵسه‌نگاندنی وردیان ئه‌نجامدا. ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌نجومه‌نی پارتی، هاوسه‌رۆكانی شاره‌كان، هاووته‌بێژان، ڕێكخستنی ناوچه‌كان سه‌ر به هه‌ر دوو پارته‌كه، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی ڕه‌نج و ئازادی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن".
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل له باكووری كوردستان و توركیا، له نێوان ڕۆژانی ١٥ بۆ ٢٥ی ئابدا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ده‌كرێت و گوێ له پێشنیار و ڕه‌خنه‌كان ده‌گیرێت و له كۆنفرانسه‌كانی به‌ڕێكخستنكردنه‌وه هه‌نگاوی نوێ بنیادنه‌ر ده‌نرێت. ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕوونبكه‌مه‌وه، بۆ ئێمه به‌نرخترین پێشنیاز و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل ده‌خرینه‌ڕوو. دوای ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆ كۆتایی هات، پارته‌كه‌مان له مانگی ئه‌یلولدا كۆنگره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و لیژنه نوێیه‌كانی دیاری ده‌كات.
پارلاك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا بڕیاره‌كه نه‌دراوه، به‌ڵام كاتێك پارتی چه‌پی سه‌وز كۆنگره‌كه ئه‌نجام بدات، هه‌ندێك گۆڕانكاری له به‌رنامه و ڕێساكاندا ده‌كرێت و وتی: پێده‌چێت ناوی پارتی یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه بێت. فراكسیۆنه‌كه‌مان له كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه. له‌مه‌ودوا به یه‌ك حزب درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین، نه‌ك دوو حزب.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جوله‌مێرگی پارتی چه‌پی سه‌وز جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ده‌په پارتێكه كه له قۆناغێكی مێژووی زۆر گرنگدا دامه‌زرا و له‌لایه‌ن به‌شێكی گه‌وره‌ی گه‌ل پاڵپشتی لێكرا. به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆكردنه‌وه و میراته له‌ده‌ست بدرێت، شێوه‌یه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، كه به‌پشتبه‌ستن پێی بتوانین كێشه یاساییه‌كانی به‌رده‌ممان تێپه‌ڕێنین.
هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌كه‌ین
پارلاك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌بێت داواكارییه‌كانی گه‌ل بۆ سیاسه‌ته گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل یه‌كلایی بكرێنه‌وه وتی: نه‌ریتی سیاسی ئێمه به‌جۆرێكه كه هه‌موو بڕیاره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل ده‌درێت، پارته‌كه‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ گه‌ل گه‌وره بووه. له‌م دواییانه‌دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گیرێت پارتی و گه‌ل له‌یه‌كتر دوور كه‌وتوونه‌وه. ئێمه به گرنگییه‌وه له‌م ڕه‌خنانه ده‌ڕوانین و بۆ ئه‌وه‌ش میكانیزمی به‌هێز دروست ده‌كه‌ین.
ژ.ن