پارتی چەپی سەوز لەگەڵ دانیشتووانی ئاکبەلەن و دیکمەجە کۆبوویەوە
وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکین، لەگەڵ دانیشتووانی ئاکبەلەن و دیکمەجە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکین، لەگەڵ دانیشتووانی ئاکبەلەن و دیکمەجە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکین، ئاکبەلەنییەکان و دانیشتووانی گوندی دیکمەجە لە هاتای کۆبوونەوە. شاندەکە لە پەرلەمان، لەگەڵ چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکین و نوێنەری سەرۆکی کۆمەڵەکە سەرحان ئۆلۆچ و پەرلەمانتاران کۆبوونەوە.
ئوچار گوتی: "دەستەکانمان ئارەقی کردووە، ئێمە دەزانین ئەمە گۆڕەپانێکی تێکۆشانی سەختە. سەردانی ئێوە هێزمان دەداتێ. ئێمە دەخوازین ئێوە پارتی چەپی سەوز وەک هاوبەشی ئەم تێکۆشانە ببینن".
"تێکۆشانی هاوبەش گەلێک گرنگە"
هاووتەبێژ ئیبراهیم ئاکین، گوتی: "لەپاڵ چەندین پرسی وەک بێکاری و هەژاری و ئابووری، پرسێکی مەزنی وەک قڕکردنی سرووشت هەیە. تێکۆشانی هاوبەش گەلێک گرنگە. ئەمڕۆ پەرلەمان بەشێوەیەکی ئاوارتە گفتوگۆ دەکات. ئێمە لەبارەی پرسی دیکمەجە و جودی و ئاکبەلەنەوە گفتوگۆ دەکەین. تێکۆشانی هاوبەشمان مەزنتر دەکەین. نوێنەری ڕژێمی کۆشک گەل ناودەبات بە "کۆمەڵی پەراوێزی". ڕاستییەکەی، ئەوان ڕەوایەتییان نەماوە. ئەو پشتی کۆمپانیاکان دەگرێت دژی گەل. دەیانەوێت پاشەڕۆژمان بفەوتێنن. ئێمە لە هەموو شوێنێک لەگەڵ تێکۆشەر و ئومێدبەخشان دەبین".