پارێزه‌ران به‌ مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، كه‌ ماوه‌ی 28 مانگه‌ نه‌یانتوانییوه‌ هیچ زانییارییه‌كی له‌باره‌وه‌ وه‌ربگرن، داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازییه‌ ئۆزتورك، عومران ئه‌مه‌كچی و چه‌نگیز یوره‌كلی، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كانیان، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ببینن، كه‌ له‌ ئیمراڵی زیندانی كراون، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه‌.

پاریِزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن