پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، كه‌ له‌ ئیمراڵی گۆشه‌گیر كراوه‌، داواكاریه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازییه‌ ئۆزتورك، عیمران ئه‌مه‌كچی، جه‌نگیز یوره‌كلی له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه‌.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن